دیوارەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە تاران بە دروشم دژی ئەردۆغان داپۆشران

شەممە, 12 أكت 2019 – 11:24  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

شەوی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران، چالاکوانان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆئاوای کوردستان لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە دروشمیان نووسی.

بەپێی ئەو وێنانەی دەستمان گەیشتوون، دەرگای باڵیۆزخانەکە بە نیشانەی کۆمەڵکوژی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ڕەنگی سوور داپۆشراوە.

هەروەها لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکەدا دروشمەکانی؛ “ئەردۆغان تاوانکارە”، “کۆمەڵکوژی لە سوریا ڕابگرن”، “ئەرمەنەکان، یونانییەکان، کوردەکان” و “بمرێ فاشیست” بە زمانی فارسی و تورکی نووسراوە و هەندێک دیمەن کە وێنەکانی ئەردۆغان و هیتلەر تێکەڵ بووە لەسەر دیوارەکان نەخشێندراون.

بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە لە بەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە تاران گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت.

ک.س

Leave A Reply