دووشەممە, 10 أبر 2017 – 19:18
ڕۆژنیوز ـ عه‌لی قادر
له شاره‌دێی هه‌ڵشۆی سه‌ربه شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به‌ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وه‌رزی کێڵان و ڕه‌زبڕین ده‌ستیپێکرد و جوتیاران زه‌وى ڕه‌زه‌کانیان ده‌کێڵن.
ئه‌مڕۆ له گونده‌کانى شاره‌دێى هه‌ڵشۆ سه‌ربه شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ به‌شێک له جوتیاران ده‌ستیان به کێڵانى زه‌وى ڕه‌زه‌کاینان کرد و نه‌مامه‌کانیان بڕى، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌ستپێکى وه‌رزێکى نوێ بۆ نوێکردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ى ڕه‌ز و باخه‌کانیان.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌تمان قه‌جه‌ر، جوتیار بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی:”ساڵانه له مانگی چوار تاکو مانگی پێنج ده‌ست ده‌که‌ین به کێڵان و بڕینی ڕه‌ز و باخه‌کانمان، وه پێویسته ئێمه درێژه‌پێده‌ری یاسا و ڕێسای باوک و باپیرانمان بین و کلتوری خۆمان له‌بیر نه‌که‌ین”.
وتیشى:”به‌ره‌وپێشچونی ته‌کنه‌لۆژیا و کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و سه‌ختی ژیان کاریگه‌ری زۆریان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام تاکو ئێستاش گیانی هاوکاری و هه‌ره‌وه‌زی ئه‌گه‌رچی وه‌کو ساڵانێ پێشوو نیه، به‌ڵام لای ئێمه ئه‌و دابونه‌ریت و کلتوره هه‌ر ماوه و زۆربه‌ی کاره‌کانمان به هه‌روه‌زیی ده‌که‌ین “.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وسو، به‌شدارى زه‌وى کێڵان و ڕه‌زبڕین، بۆ ڕۆژنیوزى قسه‌ى کرد و وتی:”سه‌ختی ژیان وای له کۆمه‌ڵگا کردوه که نه‌توانێت هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هاوکاری یه‌کتر بکات، به‌ڵام جێگای خۆشخاڵیه که نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجه‌کانمانیشمان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن و کاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجام ده‌ده‌ن “.
وتیشی:”ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێک جێگادا له پایزانیشدا کاری کێڵان و بڕینی ڕه‌ز ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئێمه زیاتر له وه‌رزی به‌هاردا ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین، چونکه پێمانوایه که له‌م وه‌ه‌رزه‌دا گونجاوتره بۆ ڕه‌زه‌کانمان “.
ک.ک