نیشانەکانی غودەی دەرەقی چین؟

دکتۆر نەوشیروان حەسەن دەڵێت، هەستکردن بە گەرما، ئارەقکردنەوە، دەست لەرزین، سکچون، ئاوسانى دەوروبەرى چاو، پوکانەوەى ماسولەکە، هەڵوەرینى قژ، خەمۆکى و دەرپەڕینى چاو لەو نیشانانەن، کە دەریدەخەن کەسێک توشى نەخۆشى غودەی دەرەقی بووە.

دکتۆر نەوشیروان حەسەن، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی، لە نوسینێکدا لە فەیسبوکى خۆى ئاماژە بەو نیشانانە دەکات، کە دەریدەخات، کەسێک توشى نەخۆشى غودەی دەرەقی بووە و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

یەکەم- هەستکردن بەگەرما.

دووەم- ئارەق کردنەوە.

سێیەم- تیونێتی .

چوارەم- دابەزینی کێش و لاواز بوون.

پێنجەم- دڵەکوتێ .

شەشەم- توڕەبوون.

حەوتەم- ماندوێتی .

هەشتەم- دەست لەرزین.

نۆیەم- سکچوون .

دەیەم- تێکچوونی سوڕی مانگانە.

یانزەیەم- گەورەبوونی مەمک لە پیاوان .

دوانزەیەم- ئاوسانی دەوروبەری چاو .

سیانزەیەم- نەزۆکی .

چواردەیەم- لە بارچوون.

پانزەیەم- پێستی گەرم و شێدار .

شانزەیەم- پوکانەوەی ماسکولکە .

حەڤدەیەم- هەڵوەرینی قژ .

هەژدەیەم- نەخەوتن .

نۆزدەیەم- هەستکردن بە هیلاکی .

بیستەم- خەمۆکی .

بیست و یەک – دەرپەرینی چاو .

ئ.م

 

Comments are closed.