وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکارەکانی گرانبونی نرخی گۆشتی ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، سێ هۆکار لە پشت گرانبونی نرخی گۆشتەوە هەیە کە سەرەکیترینیان بەرزی بەهای دۆلارە.

وەلید محەمەد رزوقی، بەڕێوەبەری بەشی بەرووبوومی ئاژەڵی لەوەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیاند: سێ هۆكاری سەرەكی هەیە لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت.

ئاماژەی بەوەکرد هۆکاری یەکەمەی بەرزبونەوەی نرخی گۆشت بەرزبونەوەی بەهای دۆلارە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا و دووەمیان كەمی خستنەڕووە لە بازاڕدا چونكە كەش و هەوا لە ئێستادا لەبارەو باران باریوە كە یارمەتی كشتوكاڵی دەدات، لەبەر ئەوە، بەخێوكەران خۆیان لە فرۆشتنی ئاژەڵەكانیان لە بازاڕەكان دوور دەخەنەوە.

بەڕێوەبەری بەشی بەرووبوومی ئاژەڵی لەوەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی: هۆكاری سێیەم ئەو بەخێوكەرانەیە كە مەڕەكان بە چڕی بەخێو دەكەن بۆ خێراكردنی گەشەیان.

ها-ع

Comments are closed.