ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وڵاتان لە سەرهەڵدانی پەتایەکى نوێ ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، داوای لە وڵاتان جیهان كرد، چاكسازیی پێویست ئەنجام بدەن بۆ ئامادەكاری و ئەگەری پەتایەكی نوێ لە داهاتوو، هەروەها هۆشداریشیدا لەوەی پەتای داهاتوو پێدەچێت بەم زووانە ڕووبدات.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە لەنامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، داوا لە وڵاتان جیهان دەكەین، چاكسازیی پێویست ئەنجام بدەن، بۆ ئامادەكاری لە ئەگەری پەتایەكی نوێ لە داهاتوو، پێویستە گۆڕانكاری ئەنجام بدەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، ناتوانن ئەمە دوابخەن و هۆشداریشیدا لەوەی پەتای داهاتوو پێدەچێت بەم زووانە ڕووبدات، دەشڵێت: پێویستە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكە ڕێز لە پابەندبوونێكی پێشووتر بگرن، بۆ زیادكردنی بودجە بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان لە شاری جنێڤ بەڕێوەدەچێت، ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت، بڕیارە دەست بخەنە سەر پرسی پەتاكان و چارەسەری زۆرێك لە ئاستەنگە تەندروستییە جیهانییەكان بكات.

١٩٤ وڵات ئەندامی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانین و دانوستان لەسەر چاكسازییەكی گشتی لە ڕێسا پابەندكەرەكاندا دەكەن، كە ئەركەكانیان لە ئەگەری مەترسییەكی تەندروستی نێودەوڵەتیدا دیاری دەكەن، هەروەها لەو حاڵەتانەدا پەیماننامەیەكی فراوانتر دادەڕێژن بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو پەسەندی بكەن.

هـ.ئ

Comments are closed.