ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە

پەدەکە بەناوی هێزی پاسەوانی سنوورەەوە هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان.

چالاکییەکانی تایبەت بە ٨ـی مارس دەستیان پێکردووە.

کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیار لەسەر پلە بەرزکردنەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

هەڵمەتى ئازادیى جەستەى ڕێبەر ئۆجالان لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان و جیهان بەردەوامە.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێندخواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٢٤ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.