ڕۆژەڤ

-هەڵبژاردنى ئێران کۆتایهات

-هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر ناوچەکانى باشور و ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامە.

-کاتژمێر ١٠ لە فولکەی عومەری خاوەر، خـــــوپیشـاندانی بەرفراوانی مووچەخۆران ئەنجام ئەدرێت بۆ پاڵپشتی لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە و هاوتاکردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد و پەلەکردن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

-کاتژمێر ٣ـی دوای نیوەڕۆ، لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، کۆمەڵێک چالاکی تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە بەڕێوەدەچێت.

-کاتژمێر ٣ـی ئێوارە لە ڕیکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا کۆڕێک بۆ بەڕێزان ڕێژوان تەها، میزوکسیان و نووسەر، میر ئەکبەر موزسیان و لێکۆڵەر لە مۆسیقای کوردی، بەناونیشانی دەرکەوتەکانی کەلتووری میوزکی کوردی ساز دەکات.

-پەدەکە بەناوی هێزی پاسەوانی سنوورەەوە هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان.

-چالاکییەکانی تایبەت بە ٨ـی مارس دەستیان پێکردووە.

-کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

-ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

-ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

-هەڵمەتى ئازادیى جەستەى ڕێبەر ئۆجالان لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان و جیهان بەردەوامە.

-پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

-بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

-ئەمڕۆ ١٣٠ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

-لە دوای هەڵبژاردنی ئەردۆغانەوە، بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزینی زیاتر.

-جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.