ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى دۆسێیەکى دیکەى سەر هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ـی پێسنیوەڕۆ، قۆناغی دووەمی، پڕۆژەی پاڵپشتیکردنی یەکگرتویی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، کە لەلایەن ڕێکخراوی  (DHRD) و ڕێخکراوی (IOM) جێبەجێکراوە، بەڕێوەدەچێت، لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، بەڵگە فیلیمی “مەرگ لەناو پەناگەدا”، لەبارەی شەهیدبوونی ٢٠٠ مرۆڤی کورد لەناو بیناسووتاوەکەی سیروان، نمایش دەکرێت، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە.

چالاکی و پیرۆزباییەکانی ٨ـی مارس لە تەواوی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

پەدەکە بەناوی هێزی پاسەوانی سنوورەەوە هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان.

کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

 ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٣٢ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

  لە دوای هەڵبژاردنی ئەردۆغانەوە، بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزینی زیاتر.

 جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.