لە مانجستەر یادی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

مانجستەر

لە شاری مانچستەری وڵاتی بەریتانیا مەڕاسیمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی  شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا ئامادەبوان ڕەخنەیان لە بەرپرسانی هەرێم گرت، کە لە ئاست ئەو تاوانە گەورەیە هێشتا ئاووڕێکی جددیان لەو شارە نەداوەتەوە.

عومەر ساڵح
عومەر ساڵح

بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی داکۆک و لە تەنیشت درەختی هەڵەبجەی سیمبولی شەهیدان و تاوانی کیمیابارانی ١٩٨٨ـی ئەو شارە، مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو، هەروەها تاجەگوڵینە دانرا و یادی شەهیدان کرایەوە.

عومەر ساڵح ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک و سەرپەرشتیاری مەڕاسیمەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: لە کاتێکا یادی ٣٦ـەمین ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە، کە تا ئێستا ئاوڕێکی جدی لەو شارە نەدراوەتەوە و خزمەت نەکراوە.

عومەر وتیشی: بەداخەوە جیا لە نەبوونی خزمەت، فەرامۆشکردنی شارەکە وای لە خەڵکەکە کردووە ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی بەرپرسانی حکومی و هەرێم بکەن و لە بەرامبەردا ستایشی تاوانباری وەک سەدام بکەن کە ئەو شارەی کیمیاباران کرد، ئەمەش پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسانی هەرێم بەخۆیاندا بچنەوە.

قادر بڵباس، یەکێک لە بەشداربوانی مەڕاسیمەکە بۆ ڕۆژنیوز دوا و ووتی: لە چالاکییەکەی ئەمڕۆمان کۆمەڵێک پەیاممان خوێندەوە کە دواتر ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیای دەکەین، کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.

قادر وتیشی : یەکێک لە پەیامە گرنگەکانی ترمان کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێممان کردووە، ئەوەیە کە چیدی بەهۆش خۆیاندا بێنەوە و ئاوڕێکی جدی لە هەڵەبجە بدەنەوە کە بەداخەوە ٣٦ ساڵە خەڵکی ئەو

قادر بڵباس
قادر بڵباس

شارە لە بێ خزمەتی و بێ پڕۆژەیی دەناڵێنن و بەرپرسانی هەرێمیش بەتایبەت دوو حزبی بنەماڵە سەرقاڵی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیانن، لەپێناو مانەوەیان لەسەر کورسی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی میللەت.

ب.گ

Comments are closed.