پەدەکە ڕێگریی دەکات لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم

ناوەندى هەواڵەکان

پەدەکە بڵاوى کردەوە، “پابەندى بریارەکانى دادگاى فیدڕاڵى عێراق نابین و بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین، کە بە نایاسایی و نادەستوریی و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”، ئەوەش لەکاتێکدایە، پەدەکە بەناوى حکومەتەوە دەستى گرتووە بەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، هەروەها، هەمیشەش لە هەڵبژاردنەکاندا ١١ کورسى کۆتاىی پێکهاتەکانى لەبەرژەوەندى خۆى بەکارهێناوە.

لەبارەى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم و پابەندبوون بە بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى عێراق مەکتەبیى سیاسى پەکەدەکە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پابەندى بریارەکانى دادگاى فیدڕاڵى عێراق نابین و بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین، کە بە نایاسایی و نادەستوریی و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەدەکە بەناوى حکومەتەوە دەستى گرتووە بەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، بەجۆرێک لە شەش مانگدا تەنها یەک مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى دابەشکردووە.

لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانى پێشوودا ١١ کورسى کۆتاىی پێکهاتەکانى لەبەرژەوەندى خۆى بەکارهێناوە، بەڵام لە ڕۆژى ٢١ـی شووباتى ئەمساڵ دادگاى فیدڕاڵى عێرق بڕیاریدا کورسى کۆتاکان هەڵبوەشێنێتەوە.

ئ.م

Comments are closed.