هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییانى سنوورى دهۆک

ناوەندی هەواڵەكان

بەرگریی شارستانیی دهۆك بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو لە چەند ناوچەیەك درووست بوو، ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەكەمان دەكەینەوە، كە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوەی ماڵەكانیان و هاتوچۆ لە شەقامەكاندا نەكەن، چونكە مەترسیدارە.

بەرگریی شارستانیی دهۆك لە بارەی بارانبارینی زۆر و درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی سنوورەکەیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی بارانبارینى زۆر و باى بەهێز لە سنووری شارەكەمان و ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە.

دەشڵێن، ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەكەمان دەكەینەوە، كە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوەی ماڵەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای دهۆكیش دەكەین، بە شەقامەكاندا هاتووچۆ نەكەن، چونكە مەترسیدارە.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین بەشیوەى مامناوەند هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام پێشبینییەكانی كەشناسی باس لەوەدەكەن، لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە كاریگەریی شەپۆلەكە زیاد دەکات.

هـ.ئ

Comments are closed.