نەورۆز؛ جەژنی نوێبوونەوە و ڕزگاریی گەلی کورد

ناوەندی هەواڵەکان

جەژنی نەورۆزی کوردەواریی، یەکەم ڕۆژی ساڵنامەی کوردی و مانگی خاکەلێوەیە و هێمای نوێبوونەوە و بەرەنگاریی و ڕزگارییە، ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت: “نەورۆز بکەنە نزیکترین ڕۆژ لە ڕزگارییەوە” سا بۆیە ئەمڕۆ گەلی کورد نەورۆز و ئازادیی ڕێبەرەکەیان و بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک ئاوێتەی یەک دەکەن.

جەژنی نەورۆز یەکێکە لە کۆنترین و گرنگترین جەژنەکانی باوانی کورد، لە کەوانەی زاگرۆس، کە هێما و سیمبولی نوێبوونەوە و بەرەنگاریی و ڕزگاریی لە سینگی خۆیدا خاڵ کوت کردووە، گەلان و شارستانییەتە جیاوازەکانی ناوچەکەش وەریانگرتووە و ئەم جەژنەیان بە ناو و ڕێوڕەسمی جیاواز پیرۆزکردووە.

ئەگەرچی ساڵانێک لەژێر زەبر و هێرشی داگیرکەراندا ئەم جەژنە و ناوی کورد خەریک بوو لە یاد دەچوونەوە، بەڵام لە پاش دەستپێکردنی شۆڕشی پەکەکەوە، دووبارە ڕاستینەی کورد و جەژنی نەورۆز وەرچەرخان بۆ سەر بانێژە مێژووییەکەی خۆیان و لەگەڵ ڕۆحی ژیانەوە و بەرەنگارییدا یەکانگیر بوون.

کۆبوونەوەی ملیۆنی کوردان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا، سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و ئەمەش وای کرد، ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٦٤ـەمین کۆبوونەوەی خۆیدا لە ساڵی ٢٠١٠، جەژنی نەورۆز وەکو جەژنێکی فەرمی لە جیهاندا لە قەڵەم بدات و لە بەندی ٤٩ـی بڕیارەکەشدا وەکو جەژنی نەتەوەیی کورد ناساندوویەتی.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە وەک پارتی نەورۆز ناودێر دەکات و لەم بارەیەوە دەڵێت: دەتوانن نەورۆز بکەنە نزیکترین ڕۆژ لە ڕزگارییەوە، ئێمە لە کەسایەتیی خۆماندا ئەوەمان چەسپاند.

لەسەر ئەم بنەمایەش، پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی وەک پارتی نەورۆز دامەزراند، لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٣ـدا، یەکەمین گرووپی ئاپۆیی کە بناغەی دامەزراندنی پەکەکەیان داڕشت، لە قەراغ بەنداوی چوبووک لە ئەنقەرە، یەکەم کۆبوونەوەیان کرد، ئەم تەڤگەرە ٥٠ ساڵە بە تێکۆشانێکی بێ وێنە و دووبارە نەبوو، ڕۆحی نەورۆز جۆش دەدات، لە دژی ستەم و داگیرکاریی.

تا ئەمڕۆ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جەژنی نەورۆز بە پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشە، بە جۆشتر و مەزنتر و واتادارتر دەبێت، ئەمڕۆ گەلی کورد جەژنی نەورۆز و ڕزگاریی و بەرخۆدانیان ئاوێتەی یەکتر کردووە، ملیۆنان کورد و ئازادییخواز لە دنیادا، لە پێناو “ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەریی سیاسیی دۆزی کورد” لەدژى پیلان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ دەڕژێنە مەیدانەکان و ئاگری نەورۆز گەش دەکەن.

ب.گ

Comments are closed.