دژى پێنەدانى مووچە لە سنوورى سلێمانى بایکۆتکردنى دەوام دەستیپێکرد

ناوەندى هەواڵەکان

بەیانى ئەمڕۆ دژى پێنەدانى مووچەکانیان بەشێک لە فەرمانبەرانى هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی هەروەها کارمەندانى کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شار بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتى دەوامیان کرد، ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم تەنها یەک مووچەى دابەشکردووە.

تا دێت لە سنورى سلێمانى بازنەى بایکۆتى دەوام لەلایەن فەرمانبەرانەوە دژى پێنەدانى مووچەکانیان فراوانتر دەبێت.

بەیانى ئەمڕۆ دژى پێنەدانى مووچەکانیان بەشێک لە فەرمانبەرانى هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی هەروەها کارمەندانى کەرتى تەندرووستى لە نەخۆشخانەى شار  بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتى دەوامیان کرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم تەنها یەک مووچەى دابەشکردووە.

جێگەى ئاماژەیە، حکومەتى عێراق لە ئێستادا بڕى ٦٠٨ ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان دەستى بەسەر ئاو پارەدا گرتووە و ئامادە نیە دابەشى بکات.

ئ.م

Comments are closed.