ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ لە بەردەم پارکی مەلیک مەحموودەوە مامۆستایانی ناڕازای بە ڕێپێوان بەڕێ دەکەون بۆ دەباشان.

چالاکیەکان بەهۆى نەورۆز لە چوار پارچەى کوردستان و جیهان بەردەوامە

هەوڵەکانى پەدەکە بۆ پەکخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان و کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنى هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ ماوەى ٥٩ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە و بەهۆیەوە بایکۆتى فەرمانبەرانى سلێمانى بۆ داواکردنى مافەکانیان دەستیپێکردووە.

ڕەتکردنەوەى پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٥٣ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.