ئەمریكا چەند ناوچەیەكی لە سنووری عێراق و سووریا بۆردوومان كرد

ناوەندی هەواڵەكان

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە دەروازەی ئەبوكەمالی نێوان عێراق و سووریا بارهەڵگرێكیان بۆردوومان كرد، دواتر ناوچەیەكی دیكەیان لە شاری دێرەزوور بۆردوومان كرد، بەهۆیەوە ٢٠ كەس بوونە قوربانی، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

میدیا عەرەبییەكانی لە بارەی چەند هێرشێكی ئەمریكا لە سنووری عێراق و سووریا و بوونە قوربانی چەندین كەس لە ئەنجامى ئەو هێرشانە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە دەروازەی ئەبوكەمالی نێوان عێراق و سووریا بارهەڵگرێكی بۆردوومان كردووە، لەکاتێکدا ئەو بارهەڵگرە بەتاڵ بووە و هیچ زیانێكی گیانی بە دواى خۆیدا هێنا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا هێرشیان كردە سەر ناوچەیەكى سنوورى دێرەزوور، لە ئەنجامدا ٢٠ هاوڵاتی بوونە قوربانی، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێكە ئەمریكا و گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە سنووری عێراقدا هێرشیان بۆ سەریەكتر ئەنجام نەداوە.

هـ.ئ

Comments are closed.