بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٤ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٣ ملیۆن ٦٤٩ هەزار و ٩١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٤ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٣ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٩١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.