گەنجێکی داقووق بە کوژراوی دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسی داقووق بڵاوی کردەوە، تەرمی گەنجێکیان لە کێڵگە گەنمییەکانی گوندی یانگیجەی داقووق دۆزیەوە کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە بەجێمابوو، دەشڵێن: پێنج تۆمەتبارمان بەهۆی ڕووداوەکە دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پۆلیسی داقووق ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی کوشتنی گەنجێکی گوندی یانگەجەی ڕۆژئاوای داقووق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: تەرمی گەنجێکیمان لە کێڵگە گەنمییەکانی گوندی یانگیجەی داقووق دۆزیەوە کە شوێنەرواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە بەجێمابوو.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، پێنج تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە، هاوکات لەکاتی چاودێریکردنی کامێراکان دەرکەوت سێ گەنج بە ماتۆڕسکیلێکەوە بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕۆیشتن، لە ڕێگادا تەقە ڕوویدا، دوو کەس بریندار بوون و یەکێکیشیان بێسەروشوێن بوو.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، پاشان کەسوکاری ونبووەکە سکاڵایان لەسەر ئەو دوو بریندارە تۆمار کرد و دوای لێکۆڵینەوە، دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو کەسەیان بەناوی محەمەد حسێن کوشتووە و تەرمەکەیان فڕێداوەتە نێو بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.

جێگای ئاماژەیە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادی کەرکووک.

ڕ.ش

Comments are closed.