لە کۆبانێ مەڕاسیمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید زاگرۆس بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری کۆبانێ، بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ زاگرۆس (مستەفا یوسف) کە ١٨ـی ئادار لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا شەهید بوو، خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

ئەمرۆ لە شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات، بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، خەڵکی کانتۆنی فورات، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدی هێزەکانی کۆماندۆ شەڕڤان زاگرۆس (مستەفا یوسف) کرد.

شەهید زاگرۆس ١٨ـی ئادار لەسەر ئەرکەکەی لە دەێرەزۆر شەهید بوو، دوێنێ بە مەڕاسیمێک لە مەزارگەی شەهید دیجلە بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆش بۆ شەهید زاگرۆس مەڕاسیمی سەرەخۆشی لە گەڕەکی شەهید کاوە لە شاری کۆبانێ بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، نەجمە کەنجۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: “شەهید زاگرۆس لەپێناو پاراستنی گەل و خاکەکەی، هەمیشە تێکۆشا، دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکان، بەڵام ئێمەش هەردەم بەرخۆدانی مەزن دەکەین بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان لە دوژمن، ئێمەش وەک دایکی شەهیدان تا دوا دڵۆپی خوێن، تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان”.

ب.گ

Comments are closed.