ناوەندی هەواڵەکان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانە‌وه، پێنج ڕۆژ پشووی فه‌رمی له مانگی نیسانی ئەمساڵ ڕاگه‌یاند، به پێی ڕۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش، هه‌مان ماوه له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی کوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕۆژی سێشەمەوە ٩ـی نیسان دەست پێ بکات تا ڕۆژی شەمە ١٣ـی نیسان، هەروەها دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، لە ڕۆژی یەکشەمە ١٤ـی نیسان دەست پێ بکاتەوە.
هەروەها به پێی ڕۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیش هەمان ماوە پشووی فەرمی دەبێت و هاوکاتی عێراق دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
ب.گ
Comments are closed.