عێراق: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئەنجامدانی هێرش

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن، پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەشێوەی پلەبەندی، یەکێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان و دەشڵێت: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە.

سابت عەباس وەزیری بەرگریی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ‘حەدەس’، کە وابڕیارە کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو بە کاتی بەغداد بڵاو بکرێتەوە، لەبارەی دەنگۆی ڕێککەوتنی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و عێراق دەدوێت، بۆ ئەنجامدانی هێرش لەناو خاکی باشووری کوردستان.

وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن، پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەشێوەی پلەبەندی، یەکێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان و دەشڵێت: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە.

سابت عەباس بە کەناڵی “حەدەسی” عەرەبی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە تەوەرە لە پێشینەکان، کە لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی نیسانی داهاتوودا باس دەکرێت، پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق بەشێوەی پلەبەندی.

باسی لەوەش کرد، ئەمەریکا بیر لە ڕێگە و کاتی کشانەوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکاتەوە و لەو بارەوە گفتوگۆکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، سابت عەباس، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ  ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە، تەنیا ئەوە نەبێت لایەنی تورکیا پێی وایە ئەگەر دڵنیایی ئەمنیی لە سنوورە هاوبەشەکانمان هەبێت، مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق پێویست نابێت.

جەختی لەوە کردەوە، دەستوور ڕێگە نادات هێزە ئەمنییەکان دەستوەردان لە بواری سیاسییدا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، پابەند دەبن بە بنیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازیی سوپای عێراق.

ب.گ

Comments are closed.