قەسەدە هەوڵێکی هەڵاتنی لە کامپی هۆل پووچەڵ کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) هەوڵی هەڵاتنی دوو چەتەی داعشیان، لە کامپی هۆل پووچەڵ کردەوە، هاوکات ئەو قاچاخچییەی کە هەوڵی داوە دوو هەڵاتووەکە ڕزگار بکات دەستگیر کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)ـدا هاتووە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەر بە هێزەکانیان توانیان هەوڵێکی هەڵاتنی “دوو چەتەی سەر بە “ئەشبال خەلافە” پووچەڵ بکەنەوە، کە ماوەیەک خۆیان حەشاردابوو، هەروەها کەسێکیان دەستگیر کردووە کە تێوەگلاوە لە هەوڵی هەڵاتنی تیرۆریستەکان”.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “پاش چاودێرییەکی ورد، هێزەکانمان هەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەی چەتەکانی سەر بە “ئەشبال خەلافە” کە بە ڕەگەز ئەندەنوسی و تورکستانی بوون، لەگەڵ چەتەیەکی سووری خەڵکی گوندی ئەلکەسارە، کە هەوڵی هەڵاتنەکەی ڕێکخستبوو، هەر سێ چەتەکە پاش دەستگیر کردنیان ڕادەستی دەزگا پەیوەندیدارەکان کراون”.

ب.گ

Comments are closed.