لە عێراق کۆنفرانسی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت

ناوەندى هەواڵەکان

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەى عێراق ڕایگەیاند، لە مانگى ئایارى ئەمساڵ کۆنفرانسی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە لە بەغدا بە مەبەستى چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا بەڕێوەدەچێت.

نزار ئامێدی
نزار ئامێدی

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى عێراقیە سەبارەت بە وادەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

لە سەرەتاى قسەکانیدا وەزیرى ژینگەى عێراق باسى لەوە کردووە، لە مانگى ئایارى ئەمساڵ کۆنفرانسی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە لە شارى بەغدا بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت، کۆنفرانسەکە بە مەبەستى چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زیانیان بەرکەوتووە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، عێراق پەیوەندی بە ڕێککەوتنی پاریسەوە کرد و بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەکانی پێشکەش کرد بۆ دیاریکردنى نەخشە ڕێگایەک یە مەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى بەشێکى زۆرى خاکەکەى مەترسى بە بیابانبوونى لەسەرە و چەندین جاریش شارەزایان لەوبارەوە هۆشداریان داوە.

ئ.م

Comments are closed.