تۆری ڕێکخراوەکانی سلێمانی: پڕۆژەى زۆرەملێى “هەژماری من”  ڕەتدەکەینەوە

ناوەندی هەوالەکان

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند، وەک پاڵپشتی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، پڕۆژی زۆرەملێیى “هەژماری من” ڕەتدەکەینەوە، دەشڵێن، داوا دەکەین دەسەڵات “هەژماری من” نەکات بە بەربەست لە بەردەم بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق و ڕێگر نەبێت لە بە بانکیی کردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم.

تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیان لەبارەى ڕەتکردنەوەى پڕۆژەى زۆرەملێیى هەژمارى من ئەنجامدا و تێیدا ڕاگەیەندراوێک لەلایەن بەکر شێخ سەلام سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى سلیمانى خوێندرایەوە.

سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی رایگەیاند، وەک پاڵپشتی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، پڕۆژی زۆرەملێیى “هەژماری من” ڕەتدەکەینەوە.

باسى لەوەشکرد، داوا دەکەین دەسەڵات “هەژماری من” نەکات بە بەربەست لە بەردەم بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق و ڕێگر نەبێت لە بە بانکیی کردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم.

ئاماژەیان بەوەشکرد، داواکارین لە حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت و بە بیانووی جیا جیا بەربەستی بۆ درووست نەکات، تا شەرعیەتی مانەوە و بەردەوامبوونی قەوارەی هەرێم بمێنێت.

سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکان ڕاشی گەیاند، پیویستە دەستبەجێ ئەو سیستەمەی چەندین ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی وەستاندووە هەموار بکرێتەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.