ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی مۆسكۆ بۆ ١٤٣ كەس بەرز بووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی فریاكەوتنی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، بەهۆی هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هۆڵى كڕۆكۆس لە مۆسكۆ، ژمارەی كوژراوەكان گەیشتووەتە ١٤٣ كەس، ژمارەی بریندارانیش بۆ ١٨٠ كەس بەرزبووەتەوە، دەشڵێن، پێنج لەوانەى لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە منداڵن.

وەزارەتی فریاكەوتنی ڕووسیا لە بارەی نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هۆڵى كڕۆكۆس لە مۆسکۆ ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ژمارەی كوژراوەكانی هێرشەكەی سەر هۆڵى كڕۆكۆس بۆ ١٤٣ كەس بەرز بووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش بۆ ١٨٠ كەس بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا توانراوە تەرمی ٨٤ كەس بناسرێتەوە، كە پێنجیان منداڵن و تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ ١٦ ساڵاندایە.

ئێوارەی ٢٢ـی ئاداری ئەمساڵ، ژمارەیەك چەکدار هێرشیانكردە سەر هۆڵی كرۆكوس لە شاری كڕاسنۆگۆرسكی نزیك مۆسكۆ و بە هۆیەوە سەدان كەس بوونە قوربانی، هەروەها ژمارەیەك لە چەکدارەکان كوژران و ژمارەیەكیشیان دەستگیركران.

هـ.ئ

Comments are closed.