هێرشكرایە سەر سوپای سووریا

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە خاڵە سەربازییەكانی ناوچەی حەلەب و گوندی ئیدلب لەلایەن چەتەكانەوە هێرشى کرایە سەر و سوپاى سووریاش وەڵامی هێرشیەكەی داوەتەوە، هەروەها لە ناو چەتەكاندا كوژراو و بریندار هەیە.

ئاژانسی سانای سووری لە بارەی چەند هێرشێكی چەتەكان بۆ سەر هێزەكانی سوپای سووریا، بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی سووریا لە گوندەكانی باشووری ئیدلب بە ئاراستەی كفری نوبل لەلایەن چەتەكانەوە هێرشكراوەتە سەریان و ئەوانیش وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چەتانە بە چەكی جۆراوجۆرەوە هێرشیەكەیان ئەنجامداوە، بەڵام هێزەكانی سووریا توانیان هێرشەكە پووچەڵ بكەنەوە، چەند چەتەیەكیش بكوژن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە خاڵە سەربازییەكانی ناوچەی حەلەب هێزەكانی سوپای سووریا وەڵامی هێرشی گرووپێكی چەتەكانی داوەتەوە، لە ئەنجامدا چەند چەتەیەكیش كوژرا و برینداربوون و چەتەیەکیش دەستگیر كراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی سووریا و دەستپێكردنی شەڕ، دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی داعش تاو ئێستا لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ماون و ناو بە ناو هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان.

هـ.ئ

Comments are closed.