ناوەندی هەواڵەکان
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٣٧ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیردرێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ریه‌ك لە ڕازیه ئۆزتورك، ڕێزان سەریجە، فایک ئۆزگور و مەزڵوم دینج له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بکرێت، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.
پەیوەندی ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە، هیچ وەڵامێکی داواکاریی بۆ دیدار نادرێتەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک بە پارێزەران دەڵێن سزای دیسپلینیی هەیە.
ب. ق
Comments are closed.