بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتییەوە نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە بڵاوى کردەوە، هاوڕێیانمان مەزڵوم و مەعسوم بوون بە مەشخەڵی سەردەمی قارەمانی گەلەکەمان، لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کورد و هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لەبارەی هەفتەی قارەمانێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بەشێوەی نووسراو بڵاکردەوە.

لە پەیامەکەی نەپەگەدا هاتووە، گەلی کورد هەفتەی نێوان چالاکی قارەمانی مەزن کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان لە نێوان ٢١ـی ئادار و شەهادەتی مەعسوم کۆرکماز، کە فەرماندارێکی ئەفسانەیی گەریلای کوردستانە، لە ٢٨ـی ئاداردا وەک هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەی پیرۆز دەکات، هاوڕێیانمان مەزڵوم و مەعسوم وەک کەسایەتی هۆشمەند و بوێری گوزارشت لە پارتمان “پەکەکە” دەکات.

باسیان لەوەشکردووە، سڵاو لە گەلی کوردی قارەمان، کە بێ دوودڵی بە شوێن پێی قارەمانەکانیان دەکەون، کە مێشک و دڵی ئەوانیان کردووەتە ڕێنیشاندەری خۆیان و بە پیرۆزکردنی نەورۆزی ئازادیی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە خاوەندارێتییان لە قارەمانەکانیان کردووە دەکەین، جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەفتەی قارەمانێتی لە گەل و هەڤاڵانی نیشتمانپەروەرمان دەکەین.

پەیامەکەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەلنەپەگە بەمشێوەیەیە:

ڕێبەرانێک هەیە کە هۆشمەندی گەلان و ڕۆحی ئازادییان ئافراندووە و قارەمانانێک هەیە ئەم هەنگاوە مێژوویەیان بەجێهێناوە، هەموو گەلێک لەسەر بنەمای داستانی قارەمەنانی مێژوویی خۆی، ورە و ناسنامەی نەتەوەی گەورە بەدەستدەهێنێت، گەلی کوردی خۆڕاگر و بوێر و بەشکۆ کە پەیوەست بووە بە بەها کۆمەڵایەتییە مێژووییەکانییەوە قارەمانێتی پیشانداوە و بووە بە خاوەنی قارەمانی مێژوویی، لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا سوپای نەمری مادەکان، بە بێ هەژمار قارەمانی هەبووە و ناوی خۆی لە مێژوودا نووسیوەتەوە و جێگەی خۆیان لە یادەوەری گەلی کورددا داگیرکردووە.

ڕێبەر ئاپۆ کە لە ڕۆژێکی نەورۆزەوە دەرکەت و لەگەڵیدا سەردەمی قارەمانێتی نەتەوەی ڕێکخراو و ژیانێکی نوێی بۆ گەلی کورد دەستیپێکرد، پێشەنگانی دامەزرێنەری تەڤگەرمان کە بە هۆشمەندی، دڵ و گیان ئایدۆلۆژیایی ئاپۆییان ژیانیی کردەوە و بەشداری بوون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، سەردەمێکی ڕێکخراو، بەهێز و تۆکمەی قارەمانێتی گەلی کوردیان بونیاتناو و دیاریی ماناداری مێژوویان پێشکەش بە گەلی کورد کرد، قارەمانان کە بۆ پاراستنی هەبوونی گەلمان، ئازادیی گەل مسۆگەر بکەن و داهاتووی دەستەبەربکەن بە بێ دوودڵی خۆیان فیداکرد و دەرکەوتن.

گەلی کورد هەفتەی نێوان چالاکی قارەمانی مەزن کاوەی هاوچەرخ هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان لە نێوان ٢١ـی ئادار و شەهادەتی هەڤاڵ مەعسوم کۆرکماز کە فەرماندارێکی ئەفسانەیی گەریلای کوردستانە، لە ٢٨ـی ئاداردا وەک هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەی پیرۆز دەکات، هەڤاڵانمان مەزڵوم و مەعسوم وەک کەسایەتی هۆشمەند و بوێری گوزارشت لە پارتمان “پەکەکە” دەکات، بوون بە هەڵگری ئەو هەڵوێستە دڵسۆزەی ئایدۆلۆژیاییەی ئاپۆیی لە مێژوودا.

هەڵوێستی مێژووی کاوەی هاوچەرخ هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەددا، ڕۆح و ‌هێڵی بەرخۆدانی پارتیمانی دیاریکرد و هەڤاڵ مەعسوم کۆرکمازیش ئەم ڕۆحییەتەی وەک ڕێ ڕووناککەرەوەی خۆی هەڵگرت و ڕۆشتە چیاکانی کوردستان، بوو بە گەریلا و بە قۆناغی ١٥ـی ئابی مێژووییەوە شێوازێکی نوێی تێکۆشانی فیدایی خستە پراکتیکەوە.

هەڤاڵانمان مەزڵوم و مەعسوم لە مێژووی کوردستاندا وەک سیمبۆڵ، ڕۆح، ‌‌هێڵ و قارەمان دەرکەوتن، بوون بە مەشخەڵی دیاریکەری سەردەمی قارەمانێتی نەتەوەی گەلەکەمان، لەسەر ئەو بنەمایە، هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کوردمان و هەموو ئەو هەڤاڵمان کە لە هەموو گۆڕەپانێکی بەرخۆداندا خەبات دەکەن پیرۆز دەکەین، لە کەسێتی قارەمانانی نەتەوەیماندا هەموو شەهیدانمان بە ڕێزداری، منەتداری و دڵسۆزییەوە یاد دەکەینەوە، لە هەر بارودۆخێکدا بێت لە سەر ڕێچکەی شەهیدان دەبین و هیچ کاتێک پاشگەز نابینەوە.

تێکۆشانی ئێمەی گەریلایەتی و ڕێپێوانی قارەمانێتیمان کە بە یەکەم تەقەی فەرماندە عەگید دەستی پێکرد، ئەمڕۆ بووەتە سوپایەکی فیدایی کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی شەڕ دەکات، ئەمڕۆ لە تێکۆشانی گەلی شۆڕشگێڕیی ئێمەدا کە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، ئەو پێشکەوتنە تاکتیکییەی هەپەگە بەدەستی هێناوە، ئەو ئاستەی کە لە ڕێگەی سەرلەنەوێ ژیانەوەوە بەدەستی هێناوە، ئەو بەرهەمەی کە لە داهێنان و جێبەجێکردنی تاکتیکییدا بەدەستی هێناوە، توانای ئەوەی کە ئەو تەکنیکەی کە پەرەی پێداوە بیخاتە خزمەتی تاکتیک و لە هەمووی گرنگتر پراکتیزەکردنی هەموو ئەمانە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بەها و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ مێژووی گەلی کورد.

گەریلای ئازادیی کوردستان لەسەر ڕێی شەهیدەکانی خۆیاندا دەڕۆن و یەک بە یەک ئامانجەکانیان بەدی دێنن و بۆ ئەوەی شایستەی ئەو تێکۆشانەبن، ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە هۆشیاریی، ڕۆح، باوەڕی و ئیرادەیەی کە لە قارەمانەکانمان دەستمان دەکەوێت خەباتی خۆمان تادێت زیاتر بکەین و شایەنی بەبیرهێنانەوەی ئەوان بین.

سڵاو لە گەلی کوردی قارەمان کە بێ دوودڵی بە شوێن پێی قارەمانەکانیان دەکەون، کە مێشک و دڵی ئەوانیان کردووەتە ڕێنیشاندەری خۆیان و بە پیرۆزکردنی نەورۆزی ئازادیی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە خاوەندارێتییان لە قارەمانەکانیان کردووە دەکەین، جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەفتەی قارەمانێتی لە گەل و هەڤاڵانی نیشتمانپەروەرمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە تێکۆشانیان بۆ ئازادیی و لە هەموو بوارێکدا.

ب. ق

Comments are closed.