ناوەندی هەواڵەکان
ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، ڕۆژی چوارشه‌مه، کە دەکاتە ١٠ـی نیسانی وەک یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاری کرد.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینیی شیعه‌كانی عێراق ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، له ڕاگه‌یا‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی چوارشه‌مه واتا ١٠ـی نیسان، دەکاتە یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٠ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە بڕیاری دیوانی مەلەكی وڵاتی سعودیە، ڕۆژی ١١ـی ئاداریان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد و بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژن پشت بە بینینی مانگ دەبەستن، بەڵام لە پاش ئەم ڕاگەیاندراوە پێشبینی دەکرێت، ڕۆژێک پاش شوێنکەتووانی شیعە مەزهەب، واتا ١١ـی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکەن.
ب.گ
Comments are closed.