کەژەکە: پێویستە کوردانی باکوور دەنگ بە ئیرادەی خۆیان بدەن

ناوەندی هەواڵەکان

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە هەفتەی قارەمانێتیی، بەڵێنی درێژەدانی بە هێڵی شەهیدان دووپات کردەوە و  لەبارەی هەڵبژاردنی ٣١ـی ئاداری باکووری کوردستان و تورکیاوە داوای لە کوردان کرد، “لە هەموو هەلومەرجێکدا دەبێت دەنگ بە خۆیان و ئیدارەی خۆیان بدەن.”

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی هەفتەی قارەمانێتیی و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

کەژەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە:

“مەشخەڵی قارەمانێتی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان کە لە ڕۆژی نەورۆزدا زیندانی تاریکی ئامەدی ڕووناک کردەوە، ڕێگای شاخەکانی کوردستانیشی ڕووناک کردەوە، لە ١٥ـی ئابدا فەرماندە مەعسوم کۆرکماز ئەم مەشخەڵەی لە شاخەکانی کوردستان بەرز کردەوە، ئەم مەشخەڵە، کە بە قارەمانێتی گەشایەوە، ترس، مردن، بێ ناسنامەیی و کۆیلایەتیی لەناوبرد و بوێری و ژیانی ئازاد و ناسنامەی ئازادی خوڵقاند.”

“لە مێژووی تێکۆشانماندا ٢١ـی ئادار تا ٢٨ـی ئادار وەک هەفتەی قارەمانێتی ناسراوە، ئازایەتیی و فیداکاریی لە کەسایەتی دەیان هەزار شەهیدی ئێمەدا سەری هەڵداوە و ئەم هێڵە حەقیقەتی گەل و ژنانی بەرخۆدێری و سەرهەڵدێری ئافراندووە، لە کەسایەتی فەرماندە مەعسوم کۆرکماز، کە لە ٢٨ـی ئازاردا شەهید بوو، بەڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە بیر دێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە سەرکەوتن و قارەمانێتی لە کوردستان لەسەر هێڵی تێکۆشان پەرە پێ دەدەین.”

“ئێمە هەفتەی قارەمانێتی لە ڕێبەر ئاپۆ، کە لە زیندانی ئیمراڵی بەردەوام بە بەرخۆدانێکی گەورە ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە، لە هێزی قارەمانانەی هەپەگە و یەژاستار، لە گەلی وڵاتپارێزمان و گەریلاکان، لە ژنانی کورد و هەڤاڵانی شۆڕشگێڕ-دیموکرات پیرۆز دەکەین، لە سەدەی بیست و یەکدا ئەو هێڵەی کە چارەنووسی کورد و ژنان لە ڕووی ئازادییەوە دیاری دەکات، هێڵی فکریی و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆیە.”

“مانگی ئاداری ٢٠٢٤ بە سەرکەوتنی ٨ـی ئادار و نەورۆز مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، گەلی وڵاتپارێزمان، دایکان، ژنان و گەنجان زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان لە دژی فاشیزم و ستەم نیشان دا، گەلەکەمان، لە هێڵی قارەمانانەی مەزڵوم دۆغانەکان، سارا و مەعسوم کۆرکمازەکان، بە دەنگێکی بەرز لە هەموو ناوچەیەک کە کورد تێیدا دەژین، گرێدراو بوونی خۆیان بە ژیانی ئازادەوە نیشاندا، گەلەکەمان و ژنانی کورد جارێکی دیکە بە سەرنجڕاکێشترین شێوە بە هەموو لایەک و دۆست و دوژمنانیان نیشاندا کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکان دەڕۆن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.”

“ئێستاش بە گوڕدانی هێڵی عەگیدان و گواستنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ، ئەرکی سەر شانمانە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین، لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان و ئەو شوێنانەی کورد تێدا دەژین بە فراوانکردنی ڕێکخستن و پەیوەست بوون بەم ئامانجە و بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم، واتادارترین و بەهێزترین وەڵامە بۆ شەهیدە قارەمانەکانمان، بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەریلاکانمان.”

لە کۆتاییشدا لەبارەی هەڵبژاردنی ٣١ـی ئاداری باکووری کوردستان و تورکیاوە داوای لە کوردان کرد، “لە هەموو هەلومەرجێکدا دەبێت دەنگ بە خۆیان و ئیدارەی خۆیان بدەن.”

ب.گ

Comments are closed.