ناوەندی هەواڵەکان
گەریلاکانی یەژاستار لە چیا ئازادەکانی کوردستان بە چالاکی هەڵکردنی مەشخەڵ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە ناو تونێلەکانی بەرخۆدان لە چیا ئازادەکانی کوردستان، گەریلاکانی یەژاستار مەشخەڵیان داگیرساند و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
یەژاستار لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، هەرچەندە لە مێژوودا ستەمکاری وەک زوحاک هەبووە، بەڵام لە بەرامبەریدا قارەمانی وەک کاوەی ئاسنگەر و مەزڵوم دۆغان سەریان هەڵداوە.
هەروەها یەژاستار تیشکی خستە سەر ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەریی سیاسیی دۆزی کورد و وتی: ئەم هەڵمەتە جیهانییە سەلماندی کە فەلسەفە و دنیابینیی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە گەردوونی.
هەروەها جەختیان کردەوە، تێکۆشانی ئیمراڵی لە کوردستان و ئەورووپا و ئەفریقا و هەر چوار لای جیهاندا بڵاو بووەتەوە و سڵاویان نارد بۆ گەریلاکانی نەورۆزی ڕێبەر ئۆجالان و بەرخۆدانی زیندانەکان و دایکانی بەرخۆدێر و هەموو ئازادییخوازانی جیهان و بە ڕۆحییەتی ژن ژیان ئازادیی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
دواتر گەریلاکانی یەژاستار مەشخەڵیان هەڵکرد و لە تونێلەکانی بەرخۆدانەوە بە وتنەوەی درووشم بەڕێکەوتن و سروودی بەرخۆدانیان دەوتەوە.
ب.گ
Comments are closed.