عێراق مانگی شوبات زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمپانیان بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ بڵاویکردەوە، لە مانگی شووباتدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار بەرمیلیان ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە و لە کێڵگەکانى کەرکووکیش زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیلیان فرۆشتووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە فرۆشتنى نەوت لە مانگی شوباتى ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە مانگی شووباتدا تەنها تەنها لە کێڵگە نەوتییەکانی بارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوکدا ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ڕوونیکردوەتەوە، بەکۆی گشتی ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتمان هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە.

نرخی نەوت بەپێی گۆڕانکارییەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزی ونزمی بەخۆیەوە دەبینێت و لەو کاتەشەوە کە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانى ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور دەستى پێکردوە نرخی بەرمیلێک نەوت بەرز بووەتەوە بۆ ٨٠ دۆلار.

هـ.ح

Comments are closed.