دەوڵەتى تورک ١٢ سەرکردەی چەتەکانى داعشی لە زیندانی عەفرین ئازاد کرد

ناوەندی هەواڵەكان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، ١٢ سەركردەی چەتەكانی داعش لە زیندانییەكی عەفرین بە هاوكاریی بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هەڵهاتن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بارەی هەڵهاتنی چەند سەركردەیەكی چەتەكانی داعش بەهاوكاریی گرووپەكانی سەر بە دەوڵەتی تورك لە عەفرین، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ ١٢ سەركردەی چەتەی داعش لە زیندانێكی شارەدێی بولبول لە عەفرینی داگیركراو هەڵاتوون، ئەو زیندانە لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چەتانە بەهاوكاریی ڕاستەوخۆی بەكرێگیراوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هەڵهاتوون، چونكە ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورك داگیری كردوون، بە ژینگەیەكی ئارام بۆ چەتەكان دادەنرێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا ٢٠ چەتەی داعش لە بەرامبەر بڕە پارەیەك بە هاوبەشی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی زیندانی ڕاجۆ لە باكووری حەلەبی داگیركراو هەڵهاتن، كە بڕی پارەكە لە نێوان هەزار دۆلار بۆ سێ هەزار دۆلاری ئەمریكی بوو بۆ یەك داعش.

هـ.ئ

Comments are closed.