ژنانی گەنجی شنگال: هەر یەک لە ئێمە دەبینە دەنگی خۆپاراستن

ناوەندی هەواڵەکان

یەکێتی ژنانی گەنج لە شنگال، پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینی “لە دژی لەناوبردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن” دەربڕی و ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی سیاسەتی قڕکردن هەڵوەشێنینەوە، هەریەک لە ئێمە دەبینە دەنگی خۆپاراستن.

یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال بە ڕاگەیاندراوێک بەشداری کەمپەینەکەی تاژێ بوون، بە ناونیشانی “لە دژی لەناوبردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن”، ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجوومەنی گەلی سەردەشت بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕاگەیاندراوەکە خوێندرایەوە.

ئاڤێستا ئێزدیی وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، دوژمن بە هەموو ڕێ و ڕێبازە جیاوازەکانی شەڕی تایبەت هەوڵدەدات، ئیرادە و هێزی ژنان و گەنجان و تێکۆشانمان بشکێنێت و ڕۆڵیان بدزێت، بەڵام ئێمەی ژنان لەبەرامبەر ئەو هەوڵدانە دوژمنکارانە دەبینە وەڵامێکی گەورە.

هەروەها ڕایگەیاند، لەبەرامبەر زهنییەتی دەسەڵاتداریی و پیاوسالاریی بە ڕێبازی تێکۆشانی ژن دەبینە هێزی سەرکەوتنی سەردەم. لەم سەردەمەدا تێکۆشانی ژنان بۆ داهاتووی هەموو ژنانی جیهان دەبێتە گەرەنتی پاراستنی هەبوون، ڕێکخستن، ئیرادە و ناسنامەی ئازادیی ژن.

هەروەها تیشکیان خستەسەر جینۆسایدی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ و تێیدا هاتبوو، گورزێکی گەورەی لە ژناندا و کۆمەڵگاکەمان و گەنجان و ژنان بەتایبەتی دووچاری هێرشێکی دڕندانە هاتن، هێشتا ئەم جینۆسایدە لە دڵ و دەروونی ئێمە زیندووە، ئێمەی ژنانی گەنج بە چیرۆکەکانی ئەم جینۆسایدە تێگەیشتن و هۆشمەندی خۆمان لە دژی جینۆساید بنیاد دەنێین، لەسەر ئەم بنەمایەش وەک ژنانی گەنجی ئێزدیی ڕۆڵی خۆمان لە پاراستنی جەوهەری پێش دەخەین،

هەروەها ئاماژەیان بە کەمپەینەکەی تاژێ دا، بە ناونیشانی “لە دژی لەناوبردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن” و پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئێمەش بەشداری ئەو کەمپەینە دەبین و بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی قڕکردن هەریەک لە ئێمە دەبینە دەنگی خۆپاراستن و بە ڕۆحییەتی هەڵمەتی ” ژن ژیان ئازادیی” بەشداری ئەو کەمپەینە دەبین و دەست بە چالاکی دەکەین.

ب.گ

Comments are closed.