داواکاری بۆ چارەنووسی سێ مووچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کرا

ناوەندی هەواڵەکان

سۆران ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیووتن بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ پابەندن بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بۆیە ئەوایش داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردوە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر چارەنووسی مووچەى سێ مانگی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی نووسینێکی بڵاوکردەوە.

سۆران عۆمەر دەڵێت: دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەبارەی  سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣، بابەتەکی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ مووچە کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە بدرێتەوە بەفەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیکردەوە، وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی (تشرینی یەکەم/١٠) و (تشرینی دوەم/١١) و (کانونی یەکەم/١٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ بووە هۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی، کە تێیدا حکومەتی عێراقی پابەندکرا بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە.

وتیشی: پێشتریش بە واژۆی ٢٥  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.

بە پێی وتەى ئەو پەرلەمانتارە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوێک وەڵامی داونەتەوە و دەڵێت، بۆ ئەو بابەت و پرسانە پابەندی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵین.

هـ.ح

 

Comments are closed.