پیلانگێڕییەکی نوێی پەدەکە و تورکمان و عەرەب لە کەرکووک دژی کورد

ناوەندی هەواڵەکان

سەرکردەیەکی سیاسیی تورکمانی لە کەرکوک ئاشکرای دەکات، گەر حکومەتی عێراق ڕێگر نەبووایە، ئەوا حکومەتی خۆجێی کەرکووک لەلایەن پەدەکە، عەرەب و تورکمانەوە و بەبێ یەنەکە پێکدەهێنرا، بەڵام لە بەغداوە ئەو هەوڵە شکستی پێهێنرا.

دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا، لە زاری سەرکردەیەکی سیاسیی تورکمانی لە کەرکوکەوە، پیلانگێڕییەکی نوێی پەدەکە، عەرەب و تورکمان لە دژی کورد لە کەرکووک ئاشکرا دەکات.

نەجات حوسێن، سەرکردەی تورکمان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، “پەدەکە و عەرەب و تورکمان لە هەولێر ڕێککەوتوون پێکەوە حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنن، بەبێ یەنەکە بەڵام حکومەتی عێراق دەستوەردانی کردووە و پیلانگێڕییەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، بەو پێیەی یەنەکە پێنج کورسی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، “گەر حکومەتی عێراق دەستوەردانی نەکردایە، پەدەکە و عەرەب و تورکمان حکومەتی خۆجێی کەرکووکیان پێکدەهێنا.

هەر لەمبارەیەوە، حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەنەکە و بەرپرسی بەشی پێکهاتەکان لە ئۆرگانە حزبییەکانی کەرکوکی ئەو حزبە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، “کاتێک بەرپرسانی پەدەکە سەردانی بەرەی تورکمانییان کرد، بەرپرسێکی تورکمان بە ئاشکرا سوپاسی پەدەکەی کرد بۆ پشتگیریکردن لە بیرۆکەی ئەوەی پۆستی پارێزگار بە نۆرە بێت، بەڵێ هەوڵی ڕێککەوتن هەبووە لە نێوانیان.”

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئێستا دەوڵەتى داگیرکەری تورک لەسەر  پرسی پێکهێنانی ئیدارەى کەرکووک دەست وەردان دەکات و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەى دەوڵەتى داگیرکەری تورک لەگەڵ پەدەکە و تورکمانەکان و عەرەبی سوننە لەسەر هێڵە و دەیەوێت ئیدارەى داهاتووی ئەو شارە بەدەست کوردەوە نەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە.

ب.گ

Comments are closed.