هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندى هەواڵەکان

هەپەگە بڵاوى کردەوە، لە رۆژانى ٣١ى ئادار و ١٦ى کانوونى دووەمى ئەمساڵ هەریەکە لە هاوڕێیانمان ئارگەش کۆبانێ و دڵخواز گەرمیان لە زاپ شەهید بوون، دەشڵێن، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخى ئەو شەهیدانە و لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى گەل – هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى ئاشکراکرد، کە یەکێک لەوانەش خەڵکى گەرمیانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆڵەی ئازای باشووری کوردستان و جەنگاوەری ئاپۆیی دڵخواز گەرمیان، ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ لە زاپ لە هێرشی دوژمندا شەهیدبووە

هاوڕێیمان دڵخواز خۆڕاگری و بێگەردی دەڤەری گەرمیانی لەگەڵ ئەخلاقی پارتەکەمان ئاوێتە کرد و هەموو کاتێک ئامانجی گەورەی هەبوو بینی، کە لەناو پەکەکەدا سروشتیترین، پاکترین و زاناترین کوردایەتی بوونی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە لە ژیانی پەکەکەدا جەوهەری خۆی بینیەوە.

دەشڵین، بە هەڵوێستی جەنگاوەری خۆی بەرامبەر بە دوژمن، بە هەڵوێستی پێگەیشتووانە و لەخۆبووردەییانە لە ژیانیدا بووە نمونە بۆ هەموو هاوڕێیانی. هاورێمان دڵخواز بە شێوەیەکی شایستە جێگەی شکۆداری لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا گرت.

باس لەوەشکراوە، هاوڕێمان ئارگەس کۆبانێ لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی زاپ شەهید بوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڕێمان ئارگەش کە لە شاری بەرخودانی کۆبانێوە خۆیان گەیاندە چیاکانی کوردستان و دڵی بۆ ئازادی لێیدەدا، لە ساتی بەشداربوونیەوە لە ریزەکانی گەریلا بووە خاوەن تێکۆشانی بێ وچان.

لە کۆتایدا هاتووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخى ئەو شەهیدانە و لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدەکانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ناسناو: دڵخواز گەرمیان

ناو و پاشناو: بینەر فایەق

شوێنی لەدایکبوون: رزگاری

ناوی دایک-باوک: نەسرین- فایەق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: ئارگەش کۆبانێ

ناو و پاشناو: خالید موسلم

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک – باوک: فەریدە- مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ

ئ.م

Comments are closed.