ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی لۆفەکانی کورتەکیان کرد لە بناری قەندیل.
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی ڕێگای پێچاوپێچی کورتەکیان کرد لە بناری قەندیل.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی پی تی: لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکی مەدەنی هەیە لەم بۆردوومانەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بریندارێک نەگەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی سنووری ئەم ناوچەیە و دەنگۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ب.گ
Comments are closed.