یەبەشە چوارشەمەی سەرەتای نیسانی پیرۆز کرد

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی یەبەشە جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسانی لە کۆمەڵگای ئێزدی و بنەماڵەی شەهیدانی ئێزدخان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر تێکۆشان و قوربانیدان نەبووایە نەدەتوانرا ئەمڕۆ بەدڵخۆشییەوە لەم خاکە پیرۆزەدا جەژنی خۆمان پیرۆز بکەین.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بە بۆنەی جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

یەبەشە ڕایدەگەیەنێت، جەژن نواندنەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی مێژوو و کەلتوور و کۆمەڵگابوون و یەکگرتن و هاوپەیمانی و پێکەوەژیان و خاوەندارێتیکردنە لە ڕاستی و پاراستنی شوناسی ڕاستەقینە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەموو هەلومەرجێکدا کۆمەڵگاکەمان خاوەنداری لە پیرۆزی و ئایین و باوەڕی خۆی کردووە و پاراستوویەتی، بۆ پاراستنی بەهاکانیشی هەموو فیداکاری و قوربانیدانێکی ئەنجامداوە.

یەبەشە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تێکۆشان و قوربانیدان نەبووایە نەدەتوانرا ئەمڕۆ بەدڵخۆشییەوە لەم خاکە پیرۆزەدا جەژنی خۆمان پیرۆز بکەین و تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد بکەین.

یەبەشە دووپاتی دەکاتەوە، وەک چۆن جاران جڤاکی خۆی پاراستووە، بە هەمان هەڵوێستەوە لە هەموو ساتێکدا لەگەڵ جڤاکدا تێدەکۆشن و تێکۆشان مەزنتر دەکەن.

لەکۆتاییدا یەبەشە جەختی کردەوە، دیسانەوە جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان کە جەژنێکی دێرینی جڤاکی ئێزدییە، لە تەواوی جڤاکەکەمان و دۆستانی جڤاکەکەمان و دۆستانی جڤاکەکەمان و ئەوانەی بۆ ئەم جڤاکە تێدەکۆشن و تەواوی شەهیدان و بنەماڵەکانیان و هاوڕێیانمان، پیرۆز دەکەین.

ب.گ

Comments are closed.