لە گەرمیان كچێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كچێكی تەمەن ١٨ ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆن بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا.

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕوودانی گیانلەدەستدانى کچێک بڵاوکردەوە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ كچێكی تەمەن ١٨ ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆنەوە كە بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا برینداربووبوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنی بە سلێمانی گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە.

هـ.ح

Comments are closed.