ئامانجمان جوانترکردنی جلوبەرگی گەریلایە

هەینی, 11 أغس 2017 – 12:09 

ڕۆژنیوز – ئەلیف و دیلان

ئەندامانی ڕێکخراوی بەرگدرووی شەهید نالین شرناخ، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دۆخی زۆر سەختدا جلو و بەرگ بۆ گەریلاکان دەدوورن و دەشڵێن کە تاکە ئامانجیان جوانترکردنی جلوبەرگی گەریلایە.

نووژیندا بۆتان و تۆپراک جانفیدا، دوو ئەندامی ڕێکخراوی بەرگدرووی شەهید نالین شرناخن و سەبارەت بە تێکۆشانەکانیان بۆ جوانترکردنی جلی گەریلاکان قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد، ئەو گەریلایانە دەڵێن زۆر خوشحاڵن بە دوورینی جلوبەرگی گەریلا.

نووژیندا کاری بڕین، پێوان و دوورین ئەنجامدەدا، هەموو ڕۆژێک شەش جلی گەریلا بەتەواوی دەدوورێت، دەشڵێ جاری وایە تە هەشت جلیش دەدوورێت، نووژیندا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە جزیرەی بۆتانەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلابووە و ئێستا ئەندامێکی چالاکە لە کارەکەی خۆیدا.

نووژیندا دەڵێت، کە هەموو کاتەکەم تەرخان نەکردووە بۆ دوورینی جلوبەرگ بۆ گەریلاکان، بەڵکو بەشداری خولە پەروەردەکانیش دەبم، کاتێک گەریلا بەو جلوبەرگانەوە لە بەرامبەر ستەم و زۆرداریدا دەوەستێت و تێدەکۆشێت جلوبەرگەکەی واتەیەکی بەرز بەخۆیەوە دەگرێت، من دوورینی جلوبەرگ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە هەڤاڵێکمەوە فێر بووم و پاش ١٠ ڕۆژەکە دەستم کرد بە کارکردن، ئێستاش هەر کەسێک پێیخۆش بێت ئەو کارەی فێردەکەم، چونکە من ئەمڕۆ لێرەم سبەینێ مومکینە لە شوێنێکی دیکە بم و لە بەشێکی دیکەدا تێبکۆشم.

تۆپراک جانفیداش دەڵێت، هونەری دوورین لە دایکییەوە فێربووە و بەمشێوە بەردەوامی بە قسەکانی دەدا:”پێش بەشداربوونم لە ڕیزەکانی گەریلادا، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە شوێنێک کارم دەکرد، پاش ئەوەی فێربووم ئیتر دەستم کرد بە دوورینی جلوبەرگ، پاش بەشداربوونیشم ئەزموونەکانم لە دووریندا بەکارهێنا بۆ دوورینی جلوبەرگی گەریلا، کاتێک جلوبەرگ بۆ گەریلا دەدوورم زۆر خوشحاڵم، هەموو هەوڵدانم و ئامانجم ئەوەیە کە جلی گەریلا بە جوانترین شێوە بدوورم.

جانفیدا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، گەریلا هەمیشە بۆ هەموو شتێک ئامادەیە، ئامادەیە لە بەرامبەر هەموو دۆخێکدا کاردانەوەی هەبێت، بەردەوام شوێن دەگۆڕێت، ئێمەش پێویستە بەپێی ئەو گۆڕینانە بەردەوام بین لە کارەکاماندا لە هەموو دۆخێکدا.

د.خ

Leave A Reply