گەنجێک لە ڕووباری خازردا خنکا

هەینی, 11 أغس 2017 – 14:41 

ڕۆژ نیوز – سعود شای گۆران

گەنجێک لە کەمپی ئاوەکانی موسڵ لە شارۆچکەی بەردەڕەش لە ڕووباری خازردا خنکا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی ئاوارەی موسڵ لە کەمپی ئاوارەکانی شارۆچکەی بەردەرەشی سەر بە پارێزگای دهۆک لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری خازردا خنکا.

سەربەرست حسێن، بەرپرسی تیمی مەولەوانی بە ڕوژنیوزی وت: ئەو گەنجە ناوی ‘باسم ئەحمەد’ بوو، لەدایک بووی 1986ە.

سەربەست حسێن وتیشی: دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکەمان دەرهێنا و ڕادەستی ئاسایشی ئەو دەڤەرەکەمان کرد، دواتر ئاسایشی دەڤەرەکەش ڕادەستی خانەوەدەکەیان کردەوە.

ئەو وتەبێژە وتیشی: لە هاوینی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک، 2٢ کەس لە ڕووباری جیاجیادا خنکاون، کە سیانیان خوشک و برا بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێى ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماریکردووە، له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان 3٩ که‌س خنکاون له‌ ئاودا.

د.خ

Leave A Reply