پێنجشەممە, 6 فبر 2020 – 15:32 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەنجوومەنی دەنگدەرانی باشووری شلسویگ (SSW)، کە حزێکی سیاسیی باکووری ئەڵمانیایە و بۆ مافی دانیمارکییەکان و فریزەکانی ئەو وڵاتە تێدەکۆشێت و لەلایەن فیلیمینگ مایەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، سەردانی پەرلەمانی ویلایەتی شلسویگ – هۆستینی کرد و داوایکرد، قەدەغەکارییەکانی سەر پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبگرێت.
هەروەها، داوایکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکارییەکانی سەر پەکەکە گوشار بخەنە سەر حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و گەمارۆی چەک بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت و چەک بە دەوڵەتی تورک نەفرۆشرێت.
ئەو حزبە، داواشیکرد، کە تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات لەسەر ئەو بابەتە کۆ ببێتەوە.
ش.ف