دووشەممە, 22 ماي 2017 – 14:44
ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار
دانانى کارگه‌ی چه‌و و لم له‌سه‌ر چه‌مى ئاوه‌سپی شارۆچکەی خورماتوو گه‌نجانى شارۆچکه‌کەی نیگه‌ران کردووه و دەڵێن، کە ئەگەر پرۆژەکە ڕانەگیرێت هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژَێکه دەست بەدروستکردنی کارگه‌یەکی چه‌و و لم کراوە له‌سه‌ر چه‌مى ئاوه سپی، کە تاکه ناوچه‌ى گه‌شتیاری سنوری شارۆچکه‌ى خورماتووى سه‌ر به‌پارێزگاى سه‌لاحه‌دین-ە.
هێمن به‌رزان، وه‌ک نوێنه‌ری گه‌نجانى شارۆچکه‌ى خورماتوو به ڕۆژنیوزى وت: بە دانانی ئەو کارگەیە تاکه سه‌یرانگاکەمان تێک دەچێت و ئەمەش ئێمەی گەنجانی نیگەران کردووە.
هێمن به‌رزان
هێمن به‌رزان، وتیشی: چەمی ئاوەسپی بۆ خورماتوو و دانیشتوانه‌که‌ى شوناسیێکى مێژوویى هه‌یه و نابێت له‌به‌ر مه‌رام و کاری بازرگانى چه‌ند که‌سێک تێک بدرێت، به‌ڵکو ده‌بێ بیر له‌وه بکرێته‌وه خزمه‌ت بکرێت.
ناوبراو، ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بڕواته بواری جێبه‌جێیکردنه‌وه، ڕێگاى سه‌ره‌کى نێوان شارۆچکه‌ى خورماتوو و گونده‌کانى ناوچه‌ى داوده به‌ته‌واوى داده‌خرێت و هاتووچۆکردن زەحمەت ده‌بێت.
هێمن بەرزان، وتیشی: ئێمه وه‌ک گه‌نجانى خورماتوو، قائیمقام و ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌که و شاره‌وانیمان ئاگادار کردووه‌ته‌وه و پێمانوتوون، کە ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه جێ به‌جێ بکرێت ئه‌وا ئێمه وه‌ک گه‌نجان هه‌ڵویستمان ده‌بێت و ڕێگای مه‌ده‌نیانەی تر ده‌گرینه‌به‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌نها قائیمقام پشتگیری داواکه‌مانى کردووه، که ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ش.ف