سێشەممە, 20 يون 2017 – 12:30
ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ڕایدەگەیەنێت، کە دیارده‌ى ڕاوکردنى ماسى به‌نایاسایى له هه‌ڵه‌بجه ڕووى له‌که‌میکردوه و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووش‌دا بەگشتی ٥٩ سەرپێچیکار دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ، فه‌رمان عومه‌ر، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه لە بینای بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری شەش مانگی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی خستەڕوو.
فه‌رمان عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتی:”به‌هۆى هاتنى وه‌رزى قه‌ده‌غه‌کردنى ڕاوى ماسى که ساڵانه له ١٥/٣ ده‌ست پێده‌کات و له ٢٠/٦ کۆتایى پێدێت کار و چالاکیه‌کانى ئێمه بۆ چاودێرى کردن و ڕێگرییکردن له ڕاوکردن ڕووباری سیروان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و ماوه‌یەشدا سێ سەرپێچیکارمان دەستگیرکردووە”.
فه‌رمان عومه‌ر، وتیشی:”ده‌ستمان به‌سه‌ر ٢٧١ تۆڕى ماسى و ١٥٠ کیلۆ ماسى که فرۆشراون به‌بڕى ٨٠٠ هه‌زار دینار و یه‌ک ئۆتۆمبیل له‌جۆرى نیسان ده‌بڵ و به‌له‌مێک که دواتر به‌پێى بڕیارى دادوه‌رى دادگاى هه‌ڵه‌بجه سه‌رپێچیکاران سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن و ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش ساغ ده‌کرێنه‌وه”.
باسی لەوەشکرد:”له‌چاو ساڵانى پێشوو به‌شێوه‌یه‌کى که‌متر ڕاوکردنى نایاسایى سامانى ماسى ئه‌نجام دراوه”.
وته‌بێژى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه وتیشی:”بەگشتی له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا ٥٩ سه‌رپێچیکارمان ده‌ستگیرکردووه و ده‌ستمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له که‌لوپه‌ل و پێداویستى ڕاوکردنى باڵنده و ئاژه‌ڵى کێوى و دارستان گرتووه که به‌شێوازى نایاسایى له‌لایه‌ن سه‌رپێچى کارانەوە به‌کارهێنراون”.
ش.ف