کۆبانێ؛ لە باخچەی (سەرۆک) ٤٠٠ نەمامی دیکە دەنێژرێت

شەممە, 1 أبر 2017 – 10:04 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

کۆنگرەی ستار بە هاوکاری ژنانی کۆبانێ، بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، ٤٠٠ نەمامی دیکە لە باخچەی (سەرۆک) لە کۆبانێ دەنێژن.

بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژی ٤ی نیسان، کە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالانە، لە سەرتاسەری کوردستان چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و دەیان هەزار نەمام دەنێژرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا وا بڕیارە کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ ٤٠٠ نەمام لە باخچەی (سەرۆک) بنێژرێت.

عەبدوڵا ئۆجالان، گرنگییەکی زۆر بە ژینگە و سروشت دەدات، پاراستنی ژینگە یەک لە خاڵە سەرەکییەکانی فەلسەفەکەیەتی بۆ بەرخۆدان لە بەرامبەر کاپیتالیزمی جیهانیدا.

زەهرا مستەفا، یەک لە خۆبەخشانی ناشتنی ئەو نەمامانە لە باخچەی (سەرۆک)دا، ئەو ڕۆژەی لە هەموو گەلی کورد پیرۆزکردو وتی: کە دەمانەوێت ٤٠٠ نەمامی دیکە لە باخچەکەدا ببنێژین، چونکە بەباشی لە گرنگی سروشت بۆ عەبدوڵا ئۆجالان تێدەگەین.

ناوبراو هەروەها بەڵێنی بۆ درێژەپێدان بە ڕێگای عەدوڵا ئۆجالانی دووپات کردەوە.

باخچەی (سەرۆک) ساڵی پار لە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە کۆبانێ کرایەوەو ٤٠٠ نەمامی (سێو، سنەوبەر، پرتەقاڵ، هەنار) هتد..، تێدا نێژران، بنەماڵەیەکی خەڵکی کۆبانێ خزمەتی ئەو باخچەیە دەکەن، ڕووبەرەکەی ١٥ هەزار مەترچارگۆشەیە.

س.ح

Leave A Reply