گەشتێكی پایسكلسواری بۆ خزمەتی ژینگە

چوؤرشەممە, 14 سبت 2016 – 19:02 

رۆژنیوز – زاهیر ئیبراهیم

سێ گەنجی دانیشتووی شاروچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، گەشتێكی پایسكلسواریان بۆ دەڤەری بادینان بەدروشمی ( بۆپاراستنی ژینگە پایسكل بەكاردەهێنم) ئەنجامدا.

گەشتی ئەو سێ پایسكلسوارە لە كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد تا ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوام بوو، ئامانج لەگەشتەکە وەك هەوڵێک بۆ بەمەبەستی راكێشانی خەڵك بۆ بەكارهێنانی پایسكل و پاراستنی ژینگە بووە.

شەعبان شەوكەت یەكێك لە بەشدارانی گەشتەکە بە رۆژنیوزی وت:”لەگەڵ دوو هاورێم كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ بە پایسكل گەشتمان كرد بۆ بادینان و تا کەمێک لەمەوبەر بەردەوامبووین”.

وتیشی:”ئامانج لەم گەشتە هاندان و راكێشانی خەڵكە بۆ بەكارهێنانی پایسكل، چونكە بەكارهێنانی پایسكل سودی زۆری بۆتەندروستی و ژینگە هەیە، كە جێگای داخە تائێستاش لە كۆمەڵگەی كوردی بەكارهێنانی پایسكل زۆركەمە، لە کاتێکدا بەكارهێنانی پایسكل زۆر خزمەت بە پاراستنی ژینگە دەكات”.

بۆ یەكەمین جارە لە شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر گەشتی پایسكلسواری ئەنجام بدرێت.

س.ح

Leave A Reply