کوردانی بەریتانیا دژى دەسەڵاتدارانى هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ناوەندى هەواڵەکان

ئێوارەى دوێنێ بەشێک لە کوردانی دانیشتوی وڵاتى بەریتانیا دژی دەسەڵاتدارانی هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا داوایانکرد سنورێک بۆ پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم دابنرێت و هەروەها، داوایانکرد هەرچى زووە دەستگیرکراوانى بادینان ئازاد بکرێن.

ئێوارەى دوێنێ ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتوی بەریتانیا لە شاری مانجستەر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان کرد چیتر دەسەڵاتدارانی هەرێم توندوتیژی بەرامبەر هاوڵاتیان و چالاکوانان بەکارنەهێنن.

عوسمان فایەق
عوسمان فایەق

هەروەها، ئەو هاوڵاتیانە داوایانکرد، سنورێک بۆ پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان دابنرێت .

لەوبارەوە، عوسمان فایەق، یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئامانجمان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی هەرێمە بە دونیای دەرەوە و بەرپرسانی بەریتانیا.

وتیشی: مامەڵەی خراپى دەسەڵاتدارنی هەرێـم لەگەڵ زیندانیانی بادیناندا بەشێکی تری داواکاریەکانمانە تا هەرچی زوترە زیندانیانی بادینان بەبێ مەرج ئازادبکرێن .

جێگەى ئاماژەیە، خۆپیشاندانەکە لەلایەن ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی ڕێکخرا بوو، کە تێیدا یاداشتێکی چەند خاڵی خوێنرایەوە، کە گرنگترینیان ئازادکردنی سزادراوانی بادینان و ڕاگرتنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بوو لە هەرێم.

ب.ئ

Comments are closed.