دەمیرتاش دەستی لە سیاسەتی چالاک هەڵگرت

هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، “لەم قۆناغەدا واز لە سیاسەتى چالاک دەهێنم و لە زیندان بەردەوام دەبم لە تێکۆشان”، کە مەبەستی وازهێنان لە سیاسەتی ڕۆژانەیە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە تویتێکدا وازهێنانى خۆی لە سیاسەتى چالاک ڕاگەیاند.

لە بەشێکى وتارەکەیدا کە بڕیارە سبەینێ بەدرێژیی بڵاو بکرێتەوە، دەمیرتاش دەڵێت: “بە ناوی خۆمەوە لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو، بەڵێن دەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم”.

دەمیرتاش دەشنووسێت،” سوپاس بۆ ڕەخنە بنیاتنەرەکانتان بەرامبەر بە من، هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم، لە کاتێکدا کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگریی بەردەوامم لە خەبات، بەڵام لەم قۆناغەدا سیاسەتی چالاک بەجێدەهێڵم”.

هەر لە تویتەکەدا دەمیرتاش ئاماژەى بەوەش کردووە سڵاوی هەڤاڵانەم بۆ هەمووتان دەنێرم و بەهیوای ئەوەی لە ڕۆژانی ئازاددا بتانبینم.

ب.گ

Comments are closed.