بانكی ناوەندیی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانكی ناوەندیی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە، كە تەنها بڕی ٣٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی كاش بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٤٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٥١٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار و ٧٢٥ هەزار و ٥١٩ دۆلار بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ١٠٦ ملیۆن و ٣٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار و ٥١٩ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەی تۆماركردووە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

هـ.ئ

Comments are closed.