ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئازەربایجانەوە لەناوچەی سیونیک چوار سەربازی ئەرمینی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەش بریندارن.
دووبارە گرژی کەوتەوە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، هەردوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێکردنەوەى شەڕ لەنێوانیاندا.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە بایننامەیەکدا زانیاری لەبارەی کوژرانی چوار سەربازی خستە ڕوو لەگوندی (نەرکین هاند) لەناوچەی سیونیک، تیایدا ڕایگەیاند:
بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئازەرباینجانەوە چوار سەربازی ئەرمەنی کوژران و چەند سەبازێکی دیکەش برینداربوون.
لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، ڕوونیکردەوە، هۆکاری کوشتنی ئەو چوار سەربازە بەمەبەستی بەرگریکردن بووە لەخۆیان، چونکە شەوی ڕابردوو ئەو سەربازانە دووجار تەقەیان بەرە و ڕووی بنکە سەربازیەکانی ئازەرباینجان کردووە لەسنووری ناوچەکە.
جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕەگێکی مێژوویی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەسەر کێشەی هەرێمی قەرەباغ، لە کۆتا جاردا لەساڵی ڕابردوو ئازەرباینجان لەهێرشێکدا توانی دەست بەسەر هەرێمەکەدا بگرێت.
هـ.ح
Comments are closed.